AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٨ ٠٨:٤٣

نیۆیۆرک تایمز: ترامپ پێشنیاری هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن نتانیاهۆی ڕەت کردەوە

نیۆیۆرک تایمز: ترامپ پێشنیاری هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن نتانیاهۆی ڕەت کردەوە

مێدیایەکی ئەمریکی ئاشكرای کرد کە وەهمی نتانیاهۆ بۆ هێرشی خەیاڵی بۆ سەر ئێران بە هاوڕێی نەکردنی ئەمریکا شکستی خوارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نیۆیۆرک تایمز لە زمانی چەند بەرپرسی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشکاوانە بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە پاڵپشتی هیچ جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران ناکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە کە نیۆیۆرک ئاماژەی نەداوەتە سەر ناوەکانیان؛ ڕایانگەیاند: ترامپ ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵیک بۆ دانوستان لەگەڵ تاران گرتووەتە پێش؛ بابەتێک کە نیشانی دەدات لێکدانەوەکانی تێلاڤیڤ و خودی نتانیاهۆ سەبارەت بە هاوڕێی کردنی ئەمریکا لەگەڵ پیلانە سەربازیەکانی، زیاتر لە ئەوەی کە ڕاستبینانە بێت، لەسەر بنەمای وەهمی سیاسی بووە.

News ID 54656

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha