ناوچەکەی ئێمە هیچ پێویستی بە هاوپەیمانیی کارتۆنی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:ناوچەکەی ئێمە هیچ پێویستی بە هاوپەیمانیی کارتۆنی نییە و هاوکاری وڵاتانی ناوچەکەی پێویستە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران‌وتی: ناوچەکەی ئێمە بە جێگەی هاوپەیمانی کارتۆنی و سیستەمی بەرگری ناکارامە، پێویستی بە دۆستایەتی و هاوکاریی بۆ دابین کردنی ئاسایشە.

کەنعانی لە تویتێکدا نووسی: تاران؛ هاوبەشیی بۆ ئاشتی و یەکگرتن دژی تاکڕەویی.

ئەوەشی نووسیوە کە ئاشتی، پاوەجێی و گەشەی هەوبەش، بە گفتوگۆ و هاوکاریی گشتی بە دوور لە دەستێوەردانی بیانییەکان، وەدەست دێت..

News Code 42877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha