بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج، فەرماندەیی گشتی جەیش سەوار، فەرماندەیی گشتی ئەنجومەنی سەربازی باب و فەرماندەیی بەرەی کورد رایانگەیاند: هەر چەشنە هێرش بۆ سەر خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بێ وڵام نابێت .
داواشیان لە خەڵکی سووریا کرد بۆ بەرەنگاریی هێرشەکانی تورکیا یەکبگرن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ داگیر کردنی بەشێک لە خاکی سووریا و گۆراندنی دێمۆگرافی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
Your Comment