بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ دووشەممە کۆبوونەوەی " لە فارسی بێژییەوە تا کوردی بێژی: لێکدانەوەی وەرگێڕان و وتنەوەی شێعری فارسی بە کوردی بە داکۆکی لەسەر شێعرەکانی مەهدی ئەخەوان سالس لە زانکۆی ئیلام بەڕێوە چوو. ئەو کۆبوونەوە بە هاوکاری ئەنجومەنی زانستی ئەدەبیاتی بەراوردی و ئەنجومەنی زمان و ئەدەبیاتی فارسی زانکۆ بەڕێوە چوو.
دکتۆر عەلیڕەزا شەوهانی، ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی ئیلام و مامۆستای ئەدەبیاتی فارسی و کوردی، لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار ، کارگەری سەرەتایی فێر کردنی ڕێنووسی کوردی ئیلامی بە مامۆستایەتی بەڕێزان پالیزبان و داوودیان لە زانکۆ وەکوو شوێنێژی زانستی بەڕێوە چوو.
لە بەشێکی دیکە لە کۆبوونەوەکە، سومەیە مێهری، شاعێری ئیلامی، وەەرگێڕانی ئازادی شێعرەکانی مەهدی ئەخەوان سالس لە زمانی کوردی ئیلامی پێشکەش کرد. ناوبراو لە شرۆڤەکەیدا وتی: ئەو وەگێڕانە وشە بە وشە نییە و ئەو جەوەی کە لە شێعرەکانی مەهدی ئەخەوان سالس وەرگیراوە، بە زمانی کوردی ئیلامی دووبارە بێژراوەتەوە. لە درێژەشدا وەرگێڕانی دوو شێعری " سەگەکان و گورگەکان" و " هاوار" بە زمانی کوردی ئیلامی پێشکەش کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بڕوانامەی کاریگەری سەرەتایی فێر کردنی ڕێنووسی کوردی ئیلامی پێشکەشی 56 بەشداربوو کرا.

بە هەوڵی ئەنجومەنی زانستی ئەدەبیاتی بەراوردی و ئەنجومەنی زمان و وێژەی فارسی زانکۆی ئیلام، لە کۆبوونەوەی ئەدەبی " لە فارسی بێژییەوە تا کوردی بێژی" بڕوانامەی کارگەری سەرەتایی فێر کردنی ڕێنووسی کوردی ئیلامی پێشکەشی بەشداربووان کرا.
News ID 54917
Your Comment