AP ١٤٠٤ گوڵان ١٦ ١٥:٠٢

شەمخانی: مووشەکەکانی یەمەن سەلماندی بەرخۆدان لاواز نەبووە

شەمخانی: مووشەکەکانی یەمەن سەلماندی بەرخۆدان لاواز نەبووە

سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان نووسی: ئەو مووشەکانەی ئەنساروڵڵا کە بەر بن گوریۆن کەوت،  ئاسایشی ئیسرائیلیان هەژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "ئەو مووشەکانەی ئەنساروڵڵا کە بەر بن گوریۆن کەوت، ستوونی دەروونیی ئاسایشی ئیسرائیلیان هەژاند".

شەمخانی ڕایگەیاند: ئەم هێرشە لە سەنعاوە گورزێکی ستراتیژی بوو لە وەهمی لاواز بوونی بەرخۆدان؛ بەرەیەک کە لە لوبنان و غەززەوە تا عێراق و سەنعا، بەردەوامە لە گەشەکردن و ئێستاش دەستپێشخەری بە بەرخۆدانە.

News ID 54920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha