AP ١٤٠٤ گوڵان ١٥ ٢٢:٣٦

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی میدیایی مێهر وتی: ڕۆژنامەی تاران‌تایمز میدیایەکە کە لە چوار دەیەی ڕابردوو، گێڕەوەری ئۆقرە و بەرپرسایەتی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ دووشەممە ڕێوڕەسمی 46ـه‌مین ساڵوەگەری دامەزرانی ڕۆژنامەی تاران‌تایمز بە بەشداریی سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی میدیایی مێهر، سەرنووسەری ڕۆژنامەی تاران‌تایمز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باڵوێزی وڵاتانی چین، عێراق، عەرەبستان، یەمەن، قەتەر، هیند و نوێنەرانی باڵوێزی ژاپۆن و پاکستان و ڕووسیا لە یانەی ڕۆژنامەنووسانی شار لە تاران بەڕیوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا محەمەد مەهدی ڕەحمەتی بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی میدیایی مێهر لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەوڕۆ ئێمە تەنیا ساڵوەگەری ڕۆژنامەیەک جەژن نگرین، بەڵکوو ئامادەبوونی بەردەوام و پڕۆفێشناڵ و کارای ڕۆژنامەیەک دەنرخێنین کە لە دڵی گۆڕانکارییەکانی دوای شۆڕشەوە هەستا و بوو بەیەکەمین ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی ئێران؛ ڕۆژنامەیەک کە لە چوار دەیەی ڕابردوو، گێرەوەری ئۆقرە و بەرپرسایەتی ئێران لە ئاستی نێودەولەتی بووە.

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

وتیشی: تاران‌تایمز ئەندامێکی گرووپی میدیایی مێهرە و پەیوەندایەتی ناوەڕۆکی و ڕێکخراوەیی ئەم دامودەزگایانە، بۆتە تۆکمەی هەر دووکیان و لقەکانی تری ئەم دەزگا و ئاژانسە هەواڵنێرییە و ئەم هاوئاراستەییە نە تەنیا پێشگری دەکات لە بەفیڕۆچوونی سەرچاوەەکان، بەڵکوو بۆتە هۆی گەشەی کوالیتی لە ناوەڕۆک، بەڕیوەبەریی سەرچاوەگەلی مرۆیی و گەشەی بەردەنگان.

لە درێژەی ئەو مەراسیمەدا ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناساندنی دروستی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیی بە گەورەترین ئەرکی ڕۆژنامەی تاران‌تایمز زانی، وتی: لە راستیدا هەمێشە یەکەم‌بوون دژوارە، بەڵام هاوکات نیشاندەری داهێنەرانەبوون، بەرپرسایەتی و ئامانجداربوون و پێشخەربوونە.

وتیشی: کاری ڕۆژنامەی تایمز، لە ئەستۆگرتنی قورسایەتیی ناسینی دروستی ئێران لە بەرامبەر شاڵاوی گرژی میدیایی و پاگەندەییە؛ کارێک کە ئەم ڕۆژنامەیە لە ماوەی چوار تا پێنج دەیەی ڕابردوو بە شێوەیەکی هەرمان و تایبەتی ئەنجامی داوە.

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

محەمەد سەرفی سەرنووسەری تاران‌تایمز وتاربێژی دواتری ئەو ڕێوڕەسمە بوو، لە پێشدا هەوڵی ستافی کۆن و نوێی ئەو ڕۆژنامەیەی نرخاند و باسی لە کرانەوەی گەلەریی "بەڕاپۆرتی تاران‌تایمز" کرد کە تێیدا ئاوڕێک دراوەتە له 4 دەیەی چالاکیی ئەم ڕۆژنامەیە.

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

پاشان حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی، وێرای پیرۆزبایی 46ـه‌مین ساڵوەگەری دامەزرانی ڕۆژنامەی تاران‌تایمز، وتی: ئەم ڕۆژنامەیە کاتێک چالاکییەکانی دەست پێکرد، دەنگی ئێران لە ئاستی جیهانی بوو و ئەم هەڵمەتە هێشتاش بەردەوامە و ڕەنگە ڕازی ئەم سەرکەوتنە بوونی کەسانێکی بەورە و بە ئەمەگ بووە کە ئەم بەردەوامییەیان خەملاندووە.

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

پاشان زونگ پی‌ڤوو، باڵویزی چین، بە ئاماژە بەوەی کە تاران‌تامیز هاندەری هێزی گفتوگۆی وڵاتانە، وتی: تاران تایمز وەک کاریگەرترین ڕۆژنامەی ئینگلیزی‌زمانی ئێران لە ماوەی 46 ساڵی رابردوو، بەردەوام پابەندبووە بە ڕاسپاردەی سەرەکیی خۆی و پرێنسیپەکانی ڕاپۆرت‌نووسیی بەرهەست و بەئینسافی ڕەچاو کردووە.

تاران‌تایمز؛ چوار دەیە پێشەنگی میدیای ئێران لە ئاستی جیهان

وتیشی: ئەم ڕۆژنامەیە دەسکەوتە گەشەمەندەکانی ئێران و پۆتانسیەلە فەرهەنگییەکانی بە شیوەیەکی تایبەتی زیندووە کردۆتەوە و بە نووسینێکی گەرم و کاریگەر ناساندوویەتی و هاوکات پرسە هەستیارە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بە ڕوانگەیەکی سەربەخۆیانە شرۆڤە کردووە.

News ID 54911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha