بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین، ئەوڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پووتین لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی ڕووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی، سەبارەت بە پێشکەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
کرملین ڕاشیگەیاند کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەو پەیوەندییەدا، ئامادەیی خۆی بۆ ئاسانکاری لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ مسۆگەرکردنی "ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە" دەربڕیوە.
Your Comment