AP ١٤٠٤ گوڵان ١٦ ١٩:٠٤

ئەنساروڵڵا: ڕژیمی زایۆنی هێڵی سووری بەزاندووە

ئەنساروڵڵا: ڕژیمی زایۆنی هێڵی سووری بەزاندووە

ئەندامێکی باڵای ئەنساروڵڵا بە داکۆکی لە درێژەی پاڵپشتیی یەمەن لە غەزە، وتی: بە ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژیمی زایۆنی دەڵێین کە چاوەروانی وەڵامی ئێمە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، محەمەد بەخیتی ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە کاردانەوە بە شەپۆلی نوێی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، وتی: هێرشی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندە مەدەنییەکانی یەمەن، سەلمێنەری شکستی ئەوانە.

بەخیتی بە ئاماژە بەوەی کە ڕژیمی زایۆنی هێڵی سووری بەزاندووە، جەختی کرد: ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژیمی زایۆنی دەبێ بزانن کە هەڵمەتە سەربازییەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە غەزە بە هەر تێچوویەکەوە بەردەوام دەبێ و ئەوان هەر لە ئێستاوە دەبێ چاوەروانی وەڵامی یەمەن بن.

News ID 54925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha