بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور ئێران بە ئاماژە بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەی ئێسکلەی شەهید ڕەجایی بەندەر عەباسی باشووری ئێران وتی: تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەهۆی کەمتەر خەمی و ڕچاو نەکردنی ڕێنماییەکانی کاتی کار ڕوویداوە.
کۆلیڤاند سەبارەت بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی چی بوو، وتی: ڕچاو نەکردنی ڕێنماییە پێویستەکان و کەمتەرخەمی.
کۆلیڤاند وتیشی: "پشکی سەرەتایی لە بەرکەوتنی لیفتەوە دەستیپێکردووە، کە ئەگەر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بوایە، دەیتوانی بە ئاسانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە بکات."
زیادیشی کرد: 30%ی کانتینێرەکانی شوێنی ڕووداوەکانی بەندەری شەهید ڕەجایی بەهۆی هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری ڕزگارکراون، زیاتر لە هەزار کەسیش لە مردن ڕزگارکراون.
Your Comment