بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە یادداشتێکدا نووسیویە کە ئەوانەی کە لە ئاکەپە دز نەبوون، ئەو پارتەیان بەجێ هێشتووە.
ئاکەپە چی دیکە پارتێکی خاوەن هزر نییە. کەسانێک کە بەهۆی بیر و بڕوایانەوە لەگەڵ ئەو پارتە بوون، دەمێکە کە بەجێیان هێشتووە. ئەوانە کە ماونەتەوە هیچ بیر و ئایدۆلۆژیایەکیان نییە.
چی دیکە هەواڵێک لە ئێکیپەکان بەتایبەتی ژنان کە 365 ڕۆژی ساڵ ماڵ بە ماڵ، دێ بە دێ دەگەڕان تا خەڵک ڕێکبخەن، لەگەڵیان قسە بکەن و لەسەر ئایدیاکانی ئەو پارتە قسە بکەن. چونکوو ئەوان دزی سەر ملە نەبوون.
هەموو داتاکان دەیسەلمێنن کە ئاکەپە هەم پەرلەمان و هەم سەرۆک کۆماری دەدۆڕێنێت. ئەوانەش کە تا ئێستا لە بەر بەرژەوەندی خۆیان لە ئو پارتە مابوونەوە، ئەگەر بزانن کە بڕیارە لە هەڵبژاردنەکان دەیدۆڕێنن، ئایا هەمدیسان لەوێ دادەنیشن؟
ئەوانە خۆ بەرەو دەرەوەی وڵاتیش هەڵنایێن، بەڵکوو ڕوو لە پارتەکانی دیکە دەکەن و لەوێ شانسی خۆیان تاقی دەکەنەوە.
لە کۆتاییشدا ئەوە ئاکەپە نییە کە زیان دەبینێت، ئەوە دزەکانن کە دەیدۆڕێنن. چونکوو کاتێک کە دزەکان ببەزێن و هەڵبێن، بەدڵنیاییەوە دەمێک لەوەو پێشە کە ئاکەپە هەڵوەشاوەتەوە.
Your Comment