AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢١ ٢١:٠٠

بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە بارەگای بارزانی:

چوار مەرج بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق/ چارەنووسی چەک و‌چۆڵ دەبێ دیاری بکرێت

چوار مەرج بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق/ چارەنووسی چەک و‌چۆڵ دەبێ دیاری بکرێت

بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند، هەرکەسێک بیەوێت ببێتە باشترین سەرۆکوەزیران لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ پێویستە چوار مەرج جێبەجی بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەرەفات کەرەم بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا لە پەڕەى خۆی لە تویتەر رایگەیاندوە،لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە هەر کەسێک بیەوێت ببێتە باشترین سەرۆکوەزیران پێویستە چوار مەرجی تێدابێت.

بەرپرسەکەى بارەگای بارزانى ئاشکرای کردوە، پێویستە سەرۆک وەزیران چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بکات و رێگا لە دەستتێوەردانی دەرەکی بگرێت.

عەرەفات کەرەم باسی لەوەشکردووە، باشترین سەرۆکوەزیران پێویستە رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران بکات.

هەروەها بەرپرسی دۆسیەى عێراق لە بارەگای بارزانی دەشڵێت، "پێویستە چەک تەنها لە دەستی لایەنە ئەمنی دەستورییەکاندا بیت.

News ID 42764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha