بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمرۆ ئێوارە لە دیدار لە گەڵ خەڵکی شاری سنە لە یاریگای گوڵان، وتی: هەموو ئیتنیکەکان لە ئێران دا دەرفەتن نەک هەڕەشە.
وتیشی: سنووری بوونی کوردستان هەڤیازی و دەفرایەتییەکی باشە و دەبێ کەڵکی لێوەر بگیردرێت و بە چاوی دەرفەتەوە بروانینە سنوورەکان.
ئاماژەی بە بێکاری لە کوردستان کرد ووتی: دەوڵەت لە هەوڵدایە ڕێژەی بێکاری لە کوردستان کەم کاتەوە و هێزی مرۆڤی کارامە و لێهاتووی کوردستان دەبێ دەرفەتی کاریان بۆ برەخسێت.
رەئیسی هەوروەها لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئاماژە بە سنوورەوان بوون و غیرەتی کورد بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئێران وتی: بژی کوردستان.
Your Comment