بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵهایان وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ خانم ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید، سەبارەت بە پەرەپێدان بە هاوکاری دوولایەنە و گرینگترین پرسە پێوەندیدارەکان وتووتێژیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر پێداویستی سەرەنجدانی هەر دوولایەنەکە لەسەر چارەسەری کێشەکان کە بووەتە لەمپەر لەسەر پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە، جەختی کرد.
ناوبراو وتیشی پێوەندی لە مێژینەی دوو وڵاتەکە نابێت بچێتە ژێر کاریگەری بانگەشە و هەوڵە بێ بنەماکانی گرووپێکی تیرۆریستییەوە کە پێشینەیان بۆ هەموو خەڵکی ئێران روونە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها داوای کرد حەمید نووری هاووڵاتی ئێرانی کە بە تۆمەتی ناڕەوای گرووپی تیرۆریستی مونافقین لە زیندانە، ئازاد بکرێت.
خانمی ئام لیندەش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕوونی کردەوە کە سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە ناکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێکەوە، لەوانە گرووپی تیرۆریستی مونافقین.
Your Comment