لەناوبردنی دارستانەکان لە کوردستانی تورکیا پەرەی سەندووە

بڕینەوەی دارەکان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە لە دارستانەکانی گابار، جوودی و بەستا بۆ 14 ناوچەی نوێ لە کوردستانی تورکیا پەرەی سوندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆژەی لەناو بردنی دارستانەکان کە لە نزیک بە دوو ساڵی پێشەوە تا ئێستا هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کوردستانی تورکیا دەستی پێکردووە، لە ناوچە کوێستانییەکانی، بەستا، جوودی و گابار لە شڕناخ درێژەی هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە 14 ناوچەی دارستانی نوێش بە ئەو پڕۆژە زیادی کردووە.

بە پێێ هەواڵەکان، بڕینەوەی دارەکان لە ناوچەی بەستا لە ناوچەیەک کە شڕناخ و سیرت بێ وچان درێژەی هەیە و هەر ڕۆژ ناوچەیەک بە ئەو پڕۆژە زیاد دەکرێت. ئەو لەناو بردنەی دارستانانە لە ژێر چاوەدێری هێزە سەربازییەکانی تورکیا و لەلایەن هێزەکانی گاردی ناوچەییەوە ئەنجام دەدرێت.

جگە لە ناوچە پێشووەکان، بڕینەوەی دارەکان لە ناوچەی نوێ لەوانە کنیامیر، بیراتتو، بیراپشو، دیندارۆک، جینیوەر، بلووزر، ڕیسەوەر، سرە ڕوو، تیکرا، قورتکا، پشیا، گیرە دنینجە، شەروان، خیرتک بستە و ناویانیش دەستی پێکردووە.

News Code 42662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha