سنوورەکانی کوردستان بەتواوەتی ئەمنە/ لە ئاسمان و زەوییەوە سنوورەکان چاوەدێری دەکەین

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بەختەوەرانە ئاسایشێکی زۆر لە پارێزگای کوردستان و سنوورەکانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی هاتنی بۆ پارێزگای کوردستان لە فڕۆکەخانەی سنە، وتی: ئامانج لە هاتنم بۆ پارێزگای کوردستان بە سەرکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی پارێزگا و تاوتێ کردنی پرسە پێوەندیدارەکان بە هێزە چەکدارەکان، ئاسایشی ناوچەکە و بەتایبەتی سنوورەکانی کوردستانە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو سەفەرە لێکدانەوەی شێوە و ئاستی هاوکاری هێزە چەکدارەکان لەگەڵ دەوڵەت لە ئەنجامی خزمەتگوزاری بە خەڵکە.

باقری وتیشی: دۆخی ئاسایشی پارێزگا و سنوورەکانی زۆر باشە، ئاڵبەت هەندێک جار ئاژاوەگەلێک هەیە کە هێزە چەکدارەکان پووچەڵیان کردووەتەوە.

News Code 42640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha