AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٢ ٠٨:٥٦

لە دیداری وەزیرانی دەرەوە هاتە ئاراوە؛

جەختی تاران و دیمەشق لەسەر هاوکاری ئابووری، سیاسی و بەرەنگاریی تیرۆریزم

جەختی تاران و دیمەشق لەسەر هاوکاری ئابووری، سیاسی و بەرەنگاریی تیرۆریزم

لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سووریا، ڕێگاکانی پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی نێودەوڵەتی باس و گفتوگۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو دیدارەدا حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیداری شاندە باڵاکانی دوو وڵاتەکەی نیشانەی قووڵایی ستراتیژی پێوەندییەکانی ئێران و سووریا وەسف کرد و سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد بۆ تارانی خاڵێکی وەرچەرخان لە ئەو پێوەندییەدا وەسف کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی دایە سەر بەستێنی دوو وڵاتەکە بۆ پەرەپێدان بە پێوەندییەکان لە بەشەکانی سیاسی، ئابووری، پیشەیی و بازرگانی و ڕایگەیاند تونانییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران دەتوانێت لە خزمەت پڕحۆژە هاوبەشە گەورەکانی دوو وڵاتەکە بێت.

وەزیری دەرەوەی سووریاش لە ئەو دیدارەدا، سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیمەشق بە پێی گۆڕانکارییە ناوچەییە و جیهانییەکان زۆر گرینگ وەسف کرد؛ سەفەرێک کە پێوەندییە قووڵەکانی نێوان دوو وڵاتەکە قووڵتر دەکاتەوە.

News ID 42635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha