ئەمریکا دابین کردنی دەرمانی پێداویستی گیانبازانی کیمیایی دژوار کردووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: گەمارۆ تاک لایەنەکانی ئەمریکا، دابین کردنی دەرمان و جیهازاتی پزیشکی پێداویستی گیانبازانی کیمیایی بە توندی دژوار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کیمیابرانی سەردەشت لە پەیامێکدا نووسی: سێ و پێنج ساڵ لە بوردمانی کیمیایی تۆقێنەری شاری سەدەشت بە دەستی ڕژێمی بەعس، تێپەڕی. ئەگەرچی لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراودا زیاتر لە سێسەد جار لە چەک و بۆمبی کیمیایی بۆ سەر سەربازان و خەڵکی سڤیل لە سەرجەم پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران بەکارهێنرا، بەڵام هێرشی پووشپەڕی 1366 بۆ چوار شوێن لە شاری سەردەشت و هەندێک گونی دەوروبەری ، توندترینی ئەو هێرشانە بوو.

ناوبراو درێژەی دا: بەم بۆنەوەی و ناودێر کردنی وەکوو ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوە چەکە کیمیایی و بیۆلۆژیکەکان، یاد و بیرەوەری شەهیدانی پایەبەرز و گیانبازانی کیمیایی بەرز ڕادەگرین و بۆ بەجێماوان و بنەماڵەی ئەو ئازیزانە داوای سەبر و دڵنوایی لە خوای گەورە دەخوازین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو پەیامەدا جەختی کرد: زانست و تەکنیک و یارمەتی دارایی هێرشی کیمیایی بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا، بریتانیا و ئەڵمانیاوە خرابووە بەردەستی ڕژێمی سەددام.

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا هێناویە: لە حاڵێكدا کە گیانبازانی کیمیایی لە ڕیزی خەسارمەندترین چینەکان لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەپاندنی گەمارۆی تاک لایەنە لەلایەن ئەمریکا و هاوڕێی کردنی هەندێک لە وڵاتانی هاوپەیمان و کۆمپانیا دەرمانییەکانەوە، بووە هۆی چڕ بوونەوەی زیاتری ئەو خەسارمەندیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کرد: چاوەڕوانی دەکرێت کە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی و دەوڵەتە ئەندامەکان، هەوڵی بەرچاو لەوانە بەهێز کردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی و گرتنە بەری ڕێکاری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ناچاری بۆ یارمەتی بە بریندارانی کیمیایی وەکوو ڕاسپاردەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە شوێنگیری بکات.

News Code 42608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha