AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٩ ٠٧:١٥

ماڵپەڕی 1945 شرۆڤەی کرد؛

کام مووشەکی ئێرانی ترسی خستووەتە دڵی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە؟

کام مووشەکی ئێرانی ترسی خستووەتە دڵی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە؟

مووشەکی "قادر" یەکێک لە نوێترین سیستەمەکانی مووشەکییە کە کۆمەڵەیەکی بەربڵاو لە تواناییەکانی هەیە؛ تواناییگەلێک وەکوو سیستەمی گواستنەوە بە وردبینی زۆر، کۆنترۆڵی گەشت و ڕاداری پێشکەوتوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵەڕی ئەمریکی 1945 شرۆڤەیەکی لەژێر ناوی " خەونی گەورەی ئێران؛ بەکارهێنانی مووشەکی قادر بۆ لەناو بردنی هێزی دەریایی ئەمریکا؟" لە نووسینی "مایا کارلین" هێناوە. مایا کالین شرۆڤەکارێکە کە لە سەر پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کار دەکات و ئێستا بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گۆڤاری 1945 ە. ناوبراو خاوەن لیسانسی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە کۆلێژی "ئاسیدنتال" لە لۆسانجلێس و کارناسای باڵا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ئاسایشی ناوخۆیی لە زانکۆی ڕایکمەن لە تێلاڤیڤە. وتانرەکانی ناوبراو لە چەندین مێدیا لەوانە نەشنال ئینترست، جرۆزالیم پۆست، جویش نیوز سیندیکیت و ئیسرائیل هیوم بڵاو بووەتەوە.

مایا کارلین لە شرۆڤەکەی خۆیدا لەسەر توانایی مووشەکی ئێران نووسیویە؛ مووشەکگەلێک کە هەڕەشەیەکی جیدین بۆ سەر بوونی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و هاوپەیمانەکانی. لە درێکەدا بە بەشگەلێک لە ئەو شرۆڤە ئاماژە دەکرێت.

ئێران خەریکی پەرەپێدان بە سیستەمی مووشەکی نوێیە کە لە ئەو ڕێگایەوە بتوانێت دڵنیایی بدات کە ئەگەر پێکدادانێک بێتە ئاراوە، ئەمریکا لە کەنارەکانی ئێران دوور دەکەوێتەوە. مووشەکی "قادر" یەکێک لە ئەو سیستەمانەیە کە بەرپرسانی ئێرانی وەکوو بەهێزترین و وردترین مووشەکی هێزی دەریایی وڵاتەکەیان ناوی لێدەبەن.

قادر مووشەکێکی کرووزی دژە پاپۆڕی مامناوەندی پێو و جۆری پێشكەوتووی مووشەکی "نوور"ە. ئەو مووشەکە کە بۆ شکستی دوژمنان لە ئاستی ئاوەکانی کەنداوی فارس داڕێژراوە، مەودایەکی 200 کیلۆمەتری دەپێوێت و یەکەم جار لە ساڵی 2011 لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە ناسێندرا.

ساڵی ڕابردوو، ئێران کۆمەڵێک مانۆڕی جەنگی بەڕێوە بردن کە هەموو لقەکانی سوپای پاسداران تێێدا بەشداریان کرد. قادر یەکێک لە مووشەکە هاوێژراوەکان لە ئەو مانۆڕە بوو. فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیای سوپا، ئامانج لە هاویشتنی ئەو مووشەکەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئیران، دەسەڵات و هێزی ناوچەیی ئێران لە بەرانبەر هاوپەیمانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەتی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل وەسف کرد.

مووشەکی قادر کۆمەڵێکی بەربڵاو لە تواناییەکانی هەیە؛ تواناییگەلێک کە ئەو مووشەکەی کردووەتە باشترین مووشەکی هێزی دەریایی ئێران. سیستەمی گواستنەوە بە وردبینیی زۆر، سیستەمی کۆنترۆڵی خۆمەشی گەشت و سیستەمی ڕاداری پێشکەوتوو لە تایبەتمەندییەکانی ئەو مووشەکەیە. قادر بەهێز کەرەوەیەکی سفتی هەیە کە قۆناغی سەرەتایی هاویشتنی بەهێز بۆ ئەو مووشەکە دروست دەکات. دوای تەواو بوونی قۆناغی سەرەتایی، توربوجێت، قۆناغی دووهەمی هاویشتنەکە تەواو دەکات.

بەرپرسانی سەربازی ئێران، پێشکەوتنەکانی ئەو ولاتە لە بواری گەشەی مووشەکی قادر سەرکەوتنانە وەسف دەکەن. ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە مووشەکی قادر لە مانۆڕی ساڵانەی 2021، توانی ئامانجەکەی بپێکێت کە لە مەودایەکی زیاتر لە 200 کیلۆمەتری بوو.

وتەبێژی مانۆڕی ئەرتەش لە ئەو بارەوە بە وتنی ئەوەی کە مووشەکەکانی کرووزی ئەرتەشی ئیران، ئەمڕۆکە تواناییەکی تایبەتیان وەکوو سیستەمی گواستنەوە کڵاوەی بەهێزی تەقینەوەیی و ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە شەڕی ئەلکترۆنیکیان هەیە، جەختی کرد کە بە ڕوونوێنی لە مووشەکی کرووزی دوورهاوێژ، هەنگاوێکی گەورە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانی مووشەکی ئەرتەش و هەروەها بەرنامەی بەرگری ئێران هەڵدەگیردرێت.

ئێران لە دە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ڕابردوو لەسەر بەهێز کردنەوەی ناوەندە مووشەکییەکانی خۆی جەختی کردووە و هەوڵی داوە. سەرەڕای ئەوە، ڕێبەری ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە بەرنامەی چەک و تەقەمەنی ئەو وڵاتە بەس بڕایرە ببێتە هۆکارێک بۆ دەست هەڵگرتنی دوژمنانی ئێران لە خەیاڵی هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتە.

News ID 42604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha