ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەیەک لە قوم 4 کوژراوی لێکەوتەوە

جێگری تەکنیکی فریاکەوتنی قوم وتی: ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەیەکی مادەی شوشتن لە شارۆچکە شکووهیەی قوم 4 کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل گوودەرزی فەر جێگری تەکنیکی فریاکەوتنی قوم دوانیوەڕۆی دووشەممە ڕایگەیاند: کارخانەیەکی مادەی خاوێن کەرەوە لە شارۆچکەی شکووهیەی قوم ئاگری تێبەر بوو و ئەو ڕووداوە تا ئێستا 4 کوژراو و برینداری بەدواوە بووە.

ناوبراو زیادی کرد: 7 ئامبولانسی فریاکەوتنی قوم، پاسێکی ئامبوڵانس و دوو گرووپی بەڕێوەبەرایەتی و پشتیوانی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

News Code 42590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha