بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەیدانی گازی کۆرمۆر لە ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 72 کاتژمێردا سێ جار هێرشی مووشەکی کرایە سەر. ئەو مەیدانە گازییە بڕیارە تا ساڵی 2023 ڕۆژانە نزیک بە 700 ملیۆن فووتی چوارجا گازی سروشتی بەرهەم بهێنێت تا وێڕای دابین کردنی نیازی ناوخۆیی، بەشێکیشی هەناردەی تورکیا و ئەورووپا بکات.
ڕۆیتێرز بە ئاماژە بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرچاوەکانی وزەی سروشتی هەرێم، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوەها ڕووداوێکی توند بوونەوەی دژایەتییەکان راگەیاندووە.
گۆڤاری ئێس ئەند پی گڵۆباڵیش بە ئاماژە بە هەوڵی هەرێم بۆ هەناردە کردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا، ئەو هەوڵەی فرەخوازیی وەسف کردووە و هیرش بۆ مەیدانی گازی کۆرمۆری لێکەوتەی فرەخوازیەکانی هەولێر لە بواری وزە وەسف کردووە.
Your Comment