هێرشی مووشەکی بۆسەر کۆمپانیای داناگاز لە هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمپانیای داناگازەوە بە شارپرێسی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو کاتیۆشا لە تەنیشت کەمپی سەرەکی کۆمپانیاکە کەوتۆتە خوارەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتیۆشاکان دەنگێکی زۆری ھەبووە بە جۆرێک بەشێک لە کارمەندەکان لەئەنجامی بەرزی دەنگەکە توشی دۆخێکی لەناکاو ھاتوون و تا ئێستا زیانەکان دیار نین.

سەرچاوەکەى شارپرێس ئەوەشى خستەڕوو کە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لەنزیک کێگەکە کەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی کەمپەکە گەیشتووەتە شوێنەکە وکۆنترۆڵی ئاگرەکە کراوە.

هەر بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکەى ئەم جارە دەنگی زۆر بەرز بووە بەجۆرێک کە دەنگی لە هێرشەکەى چەند رۆژى رابردوو بەرزتر بووەو نزیکتریش بووە لە کەمپی کارمەندەکانەوە.

هەفتەى رابردوو بە دوو کاتیۆشا هێرشکرایە سەر هەمان کێڵگەى دانەغاز لە سنورى ناحیەى قادر کەرەم و هیچ زیانێکى گیانى و مادی لێنەکەوتەوە، تا ئێستاش بە دیاریکراوە رانەگەیەنراوەکە کاتیۆشاکان لەچی شوێنێکەوە ئاڕاستە کراون.

News Code 42533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha