چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی لە بەربژێر بوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لەسەر بوونی ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی حاکمیەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەربژیر بوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پاڵپشتی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەحمەد عەبدولحسێن ڕایگەیاند: چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی حاکمیەت گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی نوێ بەتایبەتی دوای چوونە دەرەوەی ڕەوتی سەدر لە ڕەوتی سیاسی و ئێستا خەریکی ڕێککەوتنی سیاسین.

عەبدولحسێن بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵپشتی دەکات، زیادی کرد: ئەگەر کێشەکانی نێوان دوو پارتە کوردستانییەکە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق درێژەی هەبێت، وەکوو خولە پێشووەکان، هەر یەکە بەربژێری خۆیان بناسێنن و پەرلەمان دەنگ بە یەکێکیان دەدات.

News Code 42498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha