کوژران و بریندار بوونی 31 سەربازی تورکیا لە زاپ و ئاڤاشین

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانیانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین شوێنه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا و له‌ئه‌نجامدا 29 (بیست و نۆ) سه‌رباز كوژران و 2 (دو) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانیانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین شوێنه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا و له‌ئه‌نجامدا 29 (بیست و نۆ) سه‌رباز كوژران و 2 (دو) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی چەکدارەکانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌ ناوچه‌ی گردنی جودی له‌ چه‌ندین شوێنه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پەکەکە كه‌ به‌ چه‌كی تاكه‌كه‌سی و نارنجۆك ئه‌نجامدراوه‌ 29 (بیست و نۆ) سه‌ربازی توركیا كوژراون و 2 (دو) سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی چه‌ند چالاكیه‌كدا له‌ هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا جاشێك و 25 (بیست و پێنج) سه‌ربازی توركیا كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پەکەکە هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت.

News Code 42484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =