بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە تویتەر بە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ڕاگیرانی نەوتی ئێران لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی یوونان نووسی: گۆڕینی هەڵسوکەوتی یوونان دوای کاردنەوەی گونجاو و قایمی ئێران بە ڕاگیرانی نایاسایی نەوتهەڵگرەکەی کە بە فەرمانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە ئەنجام درابوو، لە پاڵ دەیان ئەزموونی دیکە نیشانی دەدات کە تەنیا ڕێگای بەرگری لە مافی ئێران لە بەرانبەر ملهوڕییەکان، چ لە رێککەوتنی ناڤۆکی و چ لە ئاژانس و چ لە بوارەکانی دیکە، هەوڵی بەرانبەرە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێان تەنیا ڕێگای بەرگری لە مافی ئێران هەمبەر ملهوڕیی، هەوڵی بەرانبەر وەسف کرد.
News ID 42343
Your Comment