AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٠ ١١:٣٨

مێهر لێکی دایەوە؛

لەشکەرکێشی تورکیا بۆ باکووری سووریا/ ئامانجی ئەردۆغان لە ئەو سەربزێوییە چییە؟

لەشکەرکێشی تورکیا بۆ باکووری سووریا/ ئامانجی ئەردۆغان لە ئەو سەربزێوییە چییە؟

سوپای تورکیا لە ڕۆژانی دواییدا بە لەشکەرکێشی بۆ باکووری سووریا و گواستنەوەی جیهازاتی قورسی سەربازی بۆ ئەو ناوچە، بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنێکی نوێ ئامادە دەبێت کە ئامانجی زۆری لە پشتەوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سوپای تورکیا لە چەند ڕۆژ لەمەوپێشەوە بە مەبەستی ئەوەی کە بەرەوڕوو بوونەوەی هێزە کوردییەکان ناسراو بە هەسەدە ناوی لێدەبات هێرشی زەوینی بۆ سەر باکووری سووریای دەست پێکرد. سوپای تورکیا بە بردنی کاروانێکی گەورەی سەربازی لە دەروازەی سنووری بابولسەلامە بەرەو ناوچە باکوورییەکانی سووریا، هێرشی بەربڵاوی سەربازیی لە دژی ئەو وڵاتە دەستپێکرد.

سەرچاوە تورکەکان پاگەندەیان کردووە ئەنقەرە بەدوای هێرش بۆ سەر کوردەکان و هێزەکانی هەسەدەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

کۆمەڵکوژی بە ئامانجی دروست کردنی ناوچەی ئەمن

کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا: هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەیەکی ئەمن لە سووریا بەشێک لە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژییە کە ئەردۆغان خەریکە بەڕێوەی دەبات. بەم پێیە، تورکیا بە ستراتیژی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، ئامانجی تر لەوانە شکستی هێزەکانی هەسەدە و داگیر کردنی ناوچەی کۆبانێی هەیە.

دژایەتیی مسکۆ

هاوکات لەگەڵ لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و هێرشی تۆپخانەیی بەربڵاوی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی حەسەکە، سەرچاوە سووریاییەکان لە جێگیر کردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی باکووری سووریا هەواڵیان دا. رای ئەلیەوم لە ئەو بارەوە نووسی: هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانە، هێزەکانی سوپای ڕووسیاش لە هەندێک ناوچەی کوردستانی سووریا جێگیر بوون. هێزەکانی ڕووسیا بە هاوڕێی سوپای سووریا گەشتی زەوینی و ئاسمانیان لە سەر سنووری تورکیا دەست پێکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا دەیەوێت بوونی خۆی لە ناوچەکە هەمیشەیی بکاتەوە و پەیامی هۆشداری بۆ تورکیا بنێرێت لەسەر ئەوەی کە بۆ ڕێگری لە ئەنجامی هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ تورکیا لە باکووری سووریا ئامادەیی هەیە.

ئەردۆغان بەدوای چییە؟

تورکیا بە بیانووی دابینی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان دوای ئەوەیە ناوچەیەکی زیاتر لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان بهێنێتە دەرەوە و بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.

تورکیا هەروەها دەیەوێت لە قۆناغی سەرەتایی ئۆپراسیۆنەکە، ناوچە باکوورییەکانی سووریا لەوانە باکووری ڕۆژهەڵاتی و باکووری پارێزگای حەسەکە، باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەربهێنێت و داگیری بکات.

تورکیا دەیەوێت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا تا قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی سووریا داگیر بکات و بە جێگیر کردنی بەشێک لە ئاوارە سووریاییەکانی ناو تورکیا لە کوردستانی سووریا، دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکان بگۆڕێت.

ئاڵبەت ئەوەش لەبیر نەکەین کە تورکیا لە کۆتاییدا بە بیانووی شەڕ دژی کردەکان بەدوای ئەوەیە کە داگیرکاری لە سووریا درێژە بدات تا بتوانێت لە دانوستانەکانی داهاتوو لە بەرانبەر دیمەشق وەکوو کارتی گوشار بەکاری بهێنێت.

News ID 42217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha