بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پێنجشەممە یاسای قەدەغەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤی پەسەند کرا.
نوێنەرانی مەجلیسی عێراق ڕەشنووسی یاسای بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیان خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینە دەنگ پەسەند کرا.
بە پێی ڕەشنووسی ئەو گەڵاڵە، لە گرینگترین بەندەکانی ئەو یاسایە هەر جۆرە هاوکارییەکی سیاسی، ئەمنیەتی، ئابووری، تەکنیکی، فەرهەنگی، وەرزشی و زانستی لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێر هەر ناوێکدا، قەدەغەیە و تاوانە.
پێشتر حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەیەکی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی شەرمهێنەر وەسف کردبوو و وتی: پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی یاسای قەدەغەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ بۆ سەقامگیری وڵات زەروورییە.
Your Comment