AP ١٤٠١ گوڵان ٢٩ ٢٢:٢٨

لە گفتوگۆ لە گەڵ لاورۆف:

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لۆژیکانە بجووڵێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نزیکە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لۆژیکانە بجووڵێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نزیکە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆ لە ڤبەنا وتی: ئەگەر ئەمریکا لۆژیکانە بجووڵێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نزیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

عەبدوڵاهیان وێڕای ڕوون کردنەوەی هەڵوێستەکانی ئێران لە دژایەتی کردنی شەڕ و‌گەمارۆ ، جەختی کردە سەر پێشوازی تاران لە سەر ئاگربڕ و گەرانەوە بۆ کورسی دانوستانەکان.

جەختیشی کرد کە تاران ئیرادەی جیدی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەردەوام و بەهێز بە پاراستنی هێڵی سوور.

News ID 42063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha