AP ١٤٠١ گوڵان ٢٨ ١٤:٢٥

تاران تایمز لێکی دایەوە؛

ئایا ئەمریکا لە دوایین دەرفەتی دانوستانەکانی ڤیەنا کەڵک وەردەگرێت؟

ئایا ئەمریکا لە دوایین دەرفەتی دانوستانەکانی ڤیەنا کەڵک وەردەگرێت؟

دوایین سەفەری هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ تاران، دەرفەتێکی نوێی خستووەتە بەر دەستی ئەمریکا تا بڕیاری خۆی لە ئەو بارەوە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز نووسراوەیەکی سەربارەت بە چارەنووسی دانوستانەکانی ڤیەنا و سەفەری ئەم دواییەی هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ تاران ، بڵاو کردووەتەوە کە لە خوارەوە شرۆڤەکەی دێت؛

سەفەری ئەم دواییەی هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ تاران، هەلێکی نوێی خستووەتە بەر دەستی ئەمریکا تا بڕیاری خۆی لە ئەو بارەوە بدات. دوای نزیک بە دوو مانگ پەک کەوتنی دانوستانەکانی ڤیەنا ، سەفەری ئێنریکە مۆرا، هاوئاهەنگ کاری دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ تاران هیوایەکی نوێی سەبارەت بە گەییشتن بە سەرکەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەنا، دروست کرد.

مۆرا لە تاران گفتوگۆیەکی چڕوپڕی لەگەڵ عەلی باقری، دانوستانکاری باڵای ئێران هەبوو. جۆزێف بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، کە مۆرای وەکوو دوا هەوڵ بۆ ڕزگار کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناردبووە تاران، ئەو دیدارانەی ئەرێنی وەسف کرد. بورل وتی کە دیداری مۆرا لە تاران باشتر لە ئەوەی کە چاوەڕوانی دەکرا چووەتە پێشەوە و دانوستانە ڕاگیراوەکان دیسانەوە دەست پێدەکاتەوە.

دیپلۆماتی باڵای یەکێتی ئەورووپا لە ئەو بارەوە شرۆڤەی زیاتری نەداوە. بەڵام مێدیا ڕۆژاواییەکان ڕایانگەیاند کە لە سەفەری مۆرا، ئێران قبووڵی کرد کە دانوستانەکان لەسەر هەموو بابەتەکان جگە لە لابردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، کە تەوەری دوایین خولی دانوستانەکانی ڤیەنا بوو، دەست پێبکاتەوە.

پێشتریش عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئیران وتی ئەمە لە ئەستۆی ئەمریکایە کە بە قبووڵ کردنی داواکارییەکانی ئێران دانوستانەکان لە چەقبەستوویی دەربهێنێت. شەمخانی لە پەیامێکی تویتەری نووسی: دانوستانەکان گەییشتووەتە خاڵێک کە تەنیا بە قبووڵ کردنی بەڵێنە بنەڕەتی و ژیرانەکانی ئێران دەتوانێت لە ئەو چەقبەستووییە بێتە دەرەوە. ئەمریکا بە سەرەنج نەدان و یەکێتی ئەورووپا بە بێدەنگ بوون و بێ کردەیی، هەلی سوود بردن لە نیازپاکی ئێرانیان لەناوبرد. ئەگەر ئەوان بیانەوێت، ئێمە ئامادەین و ڕێککەوتن نیزکە.

تویتەکەی شەمخانی دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە مۆرا تارانی بەجێ هێشتبوو بەرەو بروکسێل. قسەکانی شەمخانی باس لە ئەوە دەکات کە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە هیچ لەونێک مسۆگەرکەری کۆتایی دانوستانەکان نییە، مەگەر ئەوەی کە ئەمریکا بڕیاری سیاسی بدات.

News ID 42037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha