بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاکۆ حسێن پوور لەم بارەوە وتی: ئەم فێستیڤاڵە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام، کوردستان، کرماشان و لوڕستان بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: ئەم فێستیڤالە لە دوو بەشی ئازاد و بەشی بابەتیدا بەڕێوە دەچێت و سنووردارێتی تەمەنی نییە و دەبێ بە یەکێک لە زاراوە کوردییەکان نووسرابێت و هەر چیرۆکێک دەبێ لانیکەم ٥٠٠ وشە تاکوو ٣٠٠٠ وشە بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان پاش کۆتایی فێستیڤاڵەکە لە کتێبی "رازان٢" چاپ دەبێت. دواهەمین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم کۆتایی جۆزەردانی ئەمساڵە.
Your Comment