بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ئەمڕۆ لە یاداشتێکدا دۆخی کەمپەکانی ژێردەستی هێزە کوردەکانی لێک داوەتەوە و باسی سەرنج نەدانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ زیندانەکانی پێوەندیدار بە داعشی کردووە.
لەم راپۆرتەدا نووسراوە شارۆمەندانی ٥٥ وڵات لەم کەمپانە دان بەڵام تەنیا ٢٥ وڵات بۆ گەڕانەوەی شارۆمەندانیان ئامادەیی خۆیان راگەیاندووە.
پیتێر ماورێر سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سووری جیهانی لەم بارەوە وتوویە: هێزە کوردەکان بە تەنیا توانای پاراستنی کەمپەکانیان نییە و کۆمەڵگای جیهانیش یارمەتییان نادات.
Your Comment