دووهەمین پیشانگای تواناییە پیشەییەکانی کوردستان کرایەوە

بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان لە بەڕێوەچوونی دووهەمین پیشانگای تواناییەکانی کوردستان لە پیشە بچووکەکان لە سنە هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد خوسرەوی لەم بارەوە وتی: یەکەمین پیشانگای ناساندنی تواناییەکانی کوردستان لە بواری پیشە بچووکەکان جۆزەردانی ساڵی ٩٨ بەڕێوە چوو بەڵام بە بۆنەی کۆرۆناوە درێژەی پێ نەدرا و بڕیارە بەیانی لە سنە دووهەمین پیشانگا بکرێتەوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دووهەمین پیشانگای تواناییەکانی پیشە بچووکەکانی کوردستان بۆ ماوەی ٥ رۆژ و بە بەشداری ٧٨ بەرهەمهێنەر و لە ١٢٠ ژووردا بەڕێوە دەچێت، وتی: ئەم پیشانگایە بەیانی لە سنە دەکرێتەوە.

خوسرەوی هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی ٢٠ کۆمپانیای بازرگانی و ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە پیشانگا بانگهێشت کراون، روونی کردەوە: ئەم پیشانگایە دەبێتە هۆی گرێبەستی بازرگانی و ڕێککەوتن لە گەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان و یەکە پیشەییەکان.

News Code 41997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =