AP ١٤٠١ گوڵان ٢٤ ١٧:٣٣

وتەبێژێکی پارتی:

یەكێتی و پارتی ئاگاداری ورد و درشتی نەوت و شیرینی نەوت و داهاتەكەین

یەكێتی و پارتی ئاگاداری ورد و درشتی نەوت و شیرینی نەوت و داهاتەكەین

وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی ڕایدەگەیەنێت کە گاز بابەتێكی تازەیە، بەڵام نەوت پرسێكی كۆنە و یەكێتی و پارتی ئاگاداری ورد و درشتی نەوت و شیرینی نەوت و داهاتەكەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ شارپرێس

وتی: مەسەلەی گاز لەوە گەورەترە حزبێك بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت و لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە دەڵێت: پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و حزبی یەكەمیش دەبێن لەم هەڵبژاردنەدا.

ئەو تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتی: نازانم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا دەكرێت یان نا، بەڵام پارتی سەدا سەد لە هەموو ئەگەرێكدا ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بۆئەوەی پرۆسەی دیموكراسی كێشەی بۆ دروست نەبێت، دەبێت هەڵبژاردن بكرێت، بەشێك لایەن لە كەمبونەوەی دەنگەكانی دەترسێت، بۆیە لەگەڵیدا نییە.

نەورۆڵی وتیشی: بەم دۆخەی ئێستاوە بچینە هەڵبژاردن ڕێژەی بەشداری دەنگدان كەم دەبێت، بەڵام ئەمجارەیش پارتی هێزی یەكەم دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەوە حەقیقەتە مانەوەی پارتی بۆ كورد گرنگە، بۆمانەوەی پارتی بە بەهێزی جەماوەری پارتی دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان.

لەبارەی فرۆشتنی گازەوە و ناكۆكی یەكێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە وتی: گاز بابەتێكی تازەیە، بەڵام نەوت پرسێكی كۆنە و یەكێتی و پارتی ئاگاداری ورد و درشتی نەوت و شیرینی نەوت و داهاتەكەین، بۆ بایەتی گازیش ناكرێت حزبێك بڵێت قبوڵی ناكەم ئەوە پرسێكی نێودەوڵەتییە و گەورەترە لەوەی حزبێك بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت.

News ID 41975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha