AP ١٤٠١ گوڵان ١٩ ٠٨:٥٤

لە سەردەمی دانوستانەکانی ئاشتی کورد و ئاکەپە؛

عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای سیستەمی خۆسەری بۆ کوردستانی تورکیا کردووە

عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای سیستەمی خۆسەری بۆ کوردستانی تورکیا کردووە

جەوهەری گۆڤەن ڕۆژنامەڤانی تورکیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داخوازییەکانی کورد و ئاکەپە لە یەکتر لە سەردەمی دانوستانی ئاشتی نێوان کورد و ئاکەپە و پێوەندیی ئەو بابەتە لەگەڵ زیندانی کردنی کاوالا و دەمیرتاشی ئاشکرا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەوهەری گۆڤەن ڕۆژنامەڤانی تورکیایی پێی وایە کاڤالا و دەمیرتاش بە بۆنەی ئەوەی کە لە دۆسیەکانیان پاگەندە دەکرێت، دەستگیر نەکراون و لێپرسینەوەیان لێنەکراوە، بەڵکوو هۆکاری دیکەی هەیە.

ئەو ڕۆژنامەڤانی تورکە لە ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا پاگەندەی کرد کە هۆکاری سزادانی عوسمان کاوالا بازرگان و چالاکی مافی مرۆڤ، هاوبیری ناوبراو لەگەڵ دەمیرتاش و دژایەتیی ئەو دوو کەسە لەگەڵ سیستەمی سەرۆک کۆماری تورکیا و هەروەها سەرۆک کۆمار بوونی ئەردۆغان بووە.

گۆڤەن ڕایگەیاندووە کە عوسمان کاوالا لە نامەیەکدا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان نیسبەت بە دیکتاتۆری بوونی سیستەمی سەرۆک کۆماری ئەردۆغان هۆشداریی دابوو.

هەروەها وتیشی: لە دانوستانەکانی ئاشتی بڕیار بوو پارتی داد و گەشە و ئۆجالان سەبارەت بە سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان بگەنە ڕێککەوتن، بە مەرجێک کە هەدەپە دیسان بە بێ ئەوەی کە ژێرناوی هەدەپە بچنە پەرلەمان، بە نوێنەری سەربەخۆوە لە هەڵبژاردن بەشداری بکەن. هەروەها ئۆجالان داوای بە فەرمی ناسینی چەند ئیدارەی بچووکی خۆسەر لە ژێرچاوەدێری حکومەتی تورکیا لە کوردستانی تورکیای کردبوو. بەم حاڵەوە دەمیرتاش بە دروشمی ئیزن نادەین تۆ ببیە سەرۆک کۆمار، لەگەڵ سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان دژایەتی کردبوو.

ئەو ڕۆژنامەڤانە جەختی کرد کە نە کاوالا پێوەندی بە پرسی ناڕەزایەتییەکانی پارکی گەزییەوە هەیە و نە دەمیرتاشیش بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی کۆبانێ دەستگیر کراوە، بەڵکوو هەر دووکیان بە هۆی پاڵپشتی لە گرووپە کوردییەکانەوە لەلایەن ئەردۆغانەوە وەکوو دوژمن چاویان لێ دەکرێت کە هیچکات دوژمنەکانی لە بیر ناکات.

News ID 41894

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha