سەرکەوتنی یانەی تۆپی پێی ژنانی کوردستان لە بەرانبەر یانەی ئیلام

یانەی تۆپی پێێ ژنانی کوردستان بە ئاکامی دوو بە یەک یانەی ژنانی ئیلامی بەزاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوتەی حەفدەهەمی خولی نایابی تۆپی پێی ژنانی وڵات بەڕێوە چوو.

لە پێشبڕکێی نێوان یانەی زارع باتری سنە و پاڵاوتنی گازی ئیلام کە لە ستادیۆمی مەلەک نیای سنە بەڕێوە چوو، یانەی کوردستان بە ئاکامی ٢ بە یەک ڕیکابەری خۆی بەزاند و سەرکەوت.

یانەکانی خاتوونی بەم، شارەوانی سیرجان، سپاهانی ئەسفەهان، زەوب ئاهەنی ئەسفەهان و نوێنەری ئەلبورز بە ریز پلەی یەکەم تا پێنجەمیان بەدەست هێنا و یانەی زارع باتری تەنیا نوێنەری کوردستانیش پلەی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێی ژنانی وڵاتی بەدەست هێناوە.

News Code 41866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha