بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، وتی: وتووێژەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سونەکان و کوردەکان دەستی پێ کردووە بەڵام تا ئێستا وتووێژێک لە گەڵ رەوتی سەدر نەکراوە.
ئەو وتیشی: ئاستی سازانێک کە هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەرانبەر ڕەوتی سەدر نیشانی ئەدەن، زۆر بەربڵاوە چونکوو ئەوان ئەم ڕەوتە وەکوو گرینگترین بەشی ڕێککەوتنی سیاسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و راگەیاندنی گەورەترین هاوپەیمانی شێعەکان دەزانن.
ناوبراو رایگەیاند: گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نیشاندەری بانترین ئاستی سازانە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق بدۆزێتەوە.
ئەو داکۆکی کرد: تا ئێستا هیچ گۆڕانێک لە وتووێژە نوێیەکاندا رووی نەداوە.
Your Comment