بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکیتر باکووری عێراقیان بوردومان کرد. هەواڵنێری ئەلمەیادین رایگەیاند: شەڕکەرەکانی تورکیا چەندین گوندی پارێزگای دهۆکی باکووری عێراقیان بوردومان کرد.
تورکیا ئەم هێرشانە بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم بەڕێوە دەبات گەرچی کارداەوەی توندی عێراقییەکانی بەدواوە بووە.
پێشتر تورکی جەعدان لە رێبەرانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داکۆکی کردبوو: چالە نەوتەکانی کەرکووک رەمزی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرعێراقە.
ئەم ئەندامەی باڵای دەوڵەتی یاسای عێراق هەروەها وتیشی: پەکەکە تەنیا بیانوویەک بۆ دەسدرێژی تورکیا و دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە عێراقە کە دژی یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتەیە.
Your Comment