AP ١٤٠٤ گوڵان ١٦ ١٠:٣٧

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی شوێنە ئایینیەکانی سووریا دەکەنە ئامانج

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی شوێنە ئایینیەکانی سووریا دەکەنە ئامانج

سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا لە هێرشی چەکدارانی سەر بە جۆلانی بۆ سەر شوێنە ئایینی و مەزەبییەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی لە مانگەکانی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 30 شوێنی ئایینی عەلەوییەکانم درۆزییەکان و کەمینە ئایینیەکانی دیکە لە سووریا.

ئەو هێرشانە کاولکاری، ئاگرکەوتنەوە ، تەقینەوە و داخستنی ناوەندە ئایینییەکانی بەدواوە بووە و ئامانجیان لەناوبردنی نمانە ئایینیە جیاوازەکان لە سووریایە.


جگە لە ئەو شوێنە ئایینیانە، هاووڵاتیانی سووریایی سەر بە کەمینە ئایینییەکانیش لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ڕفێندراون و ئەشکەنجە کراون و لە کۆتاییدا لەسێدارە دراون.

News ID 54916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha