کوژرانی ئەندامێکی هەسەدە لە دەیرەزوور

ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی(هەسەدە) بە هۆی تەقەی کەسانی نەناسەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەهۆی تەقەی کەسانی نەناسەوە لە شاری دەیرەزوور گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارۆچکە ئەبوو حەمام، لە 85 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، ڕایانگەیاند: چەند پیاوی چەکداری نەناس لەسەر ماتۆرسیکلێتێک، هێزێکی 29 ساڵانی هێزەکانسی سووریای دیمۆکراتیک بە ناوی خادر حەبەلیان لە گەڕەکی نەبی لە ناوەندی شاری دەیرەزوور کوشتووە.

لەم دواییەدا دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور زیاد بوونەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکانی بەخۆوە بینیوە و ئەندامانی هەسەدە، فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، گەورەی هۆزەکان و هاووڵاتیان ئامانجی ئەو تیرۆرانەن.

ڕۆژی چوارشەممە، حەوت فەرمانبەری ئیدارەی خۆسەر لە هێرشێکی تیرۆریستی ڕزگاریان بوو و چوار ئەندامی دیکەی هەسەدەش لە هێرشی تیرۆریستەکانی داعش لە دەڤەری دەیرەزوور بریندار بوون.

News Code 41778

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha