بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانی عێراق بە کۆ کردنەوەی 50 واژۆ، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی بۆ گفتوگۆ و شرۆڤە سەبارەت بە هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق و پێشێل کرانی سنوورە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە، بانگهێشت کرد.
فواد حسێن لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند کە بەس یەک ڕێککەوتنی نووسراو لە نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی 1984 و لە لایەن تارق عەزیز، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی عێراق سەبارەت بە هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆ خاکی عیراق، واژۆ کراوە.
ناوبراو زیادی کرد کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هێزەکانی تورکیا بەس دەتوانن بێنە ناو قووڵایی 5 کیلۆمەتری خاکی عێراقەوە، بە ئەو مەرجەی کە 72 کاتژمێر پێش هاتنیان بە حکومەتی عێراق ڕایبگەیێنن و دوای 72 کاتژمێر لە خاکی ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە.
فواد حسێن وتیشی کە ئەو ڕێککەوتنەش بەس بۆ یەک ساڵ بووە و جگە لە ئەوە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان دوو لایەنەکە سەبارەت بە هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ عێراق بوونی نییە.
Your Comment