بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵوەگەڕی رێزنان لە شەهید محەمەد حیجازی، وتی: ئێمە رامانگەیاندووە هەرکەسێک دژی ڕژیمی زایۆنی بەرەنگاری بکات، پشتیوانی لێ دەکەین و ئەم پشتیوانییە درێژەی هەیە.
ئەو وتیشی: هەولێر لەو شوێنانەیە کە ڕژیمی زایۆنی تێدایە و زۆربەی ئەو کەسانەی لەوێ دەژیان، نەیاندەزانی بنکەی مووسادە بەڵام کۆماری ئیسلامی چونکو شوێنگیری ئەم ڕژیمە دەکات باش دەزانێ لە کوێیە و دوژمنان باش دەناسێت.
قائانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەریی جیهانی و زایۆنیسمە، روونی کردەوە: لە هەرکوێ دەستدرێژی روو بدات، لە گەڵ ئەم ڕژیمە بەرەنگاری دەکەین و پێیان دەڵێین ئێوە بچووکتر لەوەن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا رووبەڕوو ببنەوە.
ئەو ڕاشیگەیاند: هەرچەن کات تێپەڕ دەبێ، ڕژیمی زایۆنی زیاتر بە ڕووخان نزیک دەبێتەوە و بە بەرخۆدانی رۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی، رووخانی ئەم رژیمی خێراتر دەبێتەوە.
قائانی وتیشی: گۆڕەپانی بەرخۆدان تەنیا بە ڕژیمی زایۆنی سنووردار نابێتەوە و ئەمڕۆ بەرخۆدان لە هەموو جیهان بڵاو بۆتەوە و لە هەرکوێ زوڵمێک روو بدات، لاوانی موسوڵمان بە ورەی بەرزەوە بەرەنگاری دەکەن و فێریان دەکەن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن.
Your Comment