بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا کە هێزەکانی خۆیی بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی نوێ لە خاکی هەرێم، لە سنوورەکانی شڕناخ جێگیر کردووە، هێزە خۆجەییەکانی بۆ بەشداری لە ئەو ئۆپراسیۆنە خستووەتە ژێر گوشارەوە.
بە پێی نووسراوی مێزۆپۆتامیا، تورکیا لە سەرەتای ئاپی ساڵی ڕابوردووەوە تا ئێستا خەریکی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ناوچەی زێ، متینا و ئاڤاشین لە هەرێمە، بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنێکی گەورەتر خۆی ئامادە دەکات. بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان هەفتەی ڕابردوو ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بەەو گوندە سنوورییەکانی حەککاری و شڕناخ جووڵاون و لە ئەو ناوچە جێگیر بوون. چەندین ڕۆژە کە ڕێگای وان-حەککاری و جادەی شڕناخ-حەککاری لە کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی خاڵی نەبووە و لە لە نێو ئامێرە سەربازییەکان، چەکی قورسیش لە سنوور جێگر کراوە.
Your Comment