بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامێکدا حەسەن عەلەوی کە ناوەرۆکەکەى میدیاکانى عێراق ئاشکرایان کردوە بۆ بارزانى نوسیویەتی"خۆت مەکە بە زيلینسکى هەولێر، هەرێم مەکە بە ئۆکرانیا وەک ئەوەى زيلینسکى کردى. دراوسێکەت ئێرانەو تۆش باش دەیناسیت مەبە سەرە نێزەى بەردەم دوژمنەکانى، ئەگەرنا باجێکى قورس دەدەى".
ئاماژەى بەوەشکردوە، رۆکێتەکانى سوپاى پاسداران هەموو شتێک لەناو دەبات و دەیسڕێتەوە، هەرچى لەسەر زەویە لە کێڵگە نەوتیەکان و وێستگەکانى کارەبا و فرۆکەخانەو ژێر خان و تەلارەکان و هەموو ئەوەى لەسەر ئەرزە، چونکە ئێران گەمە ناکات و لەسەر ئەمنى نیشتمانیەکەى سازشى نییە".
هەروەها عەلەوی ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوەى روویدا نمونەیەکى سادەیە بۆ کردنەوەى دەرگاى دۆزەخ بەسەرتدا و بەسەر کوردستانى عێراقدا، ئێران وات لێدەکات هەمووان جێت بهێڵن، تۆش ئەمەت تاقیکردۆتەوە و لەهیچ شوێنێکدا جێت نابێتەوە تەنها لە وڵاتێکى ئەوروپى نەبێت؛ ئەویش ئەگەر نەکوژرێیت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا حەسەن عەلەوی نوسیویەتى"ئەم ئامۆژگاریەى برا و هاورێت و هاورێى باوکت وەرگرە، نە هەڵبچۆ نە سەرشێتى بکە، نە عینادى ئێران بکە، نە رووبەرووى بەرەوە".
Your Comment