عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێگە نەدەن ئەو ناوچە ببێتە مۆڵگەی دوژمنانی ئێران

وتەبێژی کۆمەڵگای ڕۆحانیەتی موبارز وتی: کۆمەڵگای ڕۆحانیەت جەختی هەیە کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە پاراستنی نیازپاکی دراوسێیەتی خۆیان ڕێگە نەدەن ئەو ناوچە ببێتە مۆڵگەی دوژمنانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم وتەبێژی کۆمەڵگای ڕۆحانیەتی موبارز، بە شرۆڤەی وردەکارییەکانی دوایین کۆبوونەوە ئەنجومەنی ناوەندی پێکهاتەکەی لە ساڵی 1400، وتی: ئەو کۆبوونەوە لە ڕێکەوتی 23 ی ڕەشەممە و بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەکانی بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە ڕاپۆرتێک لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان و هەروەها هۆکاری ڕاگیرانی پێشکەش کرا. بە پێی ئەوەی کە هاتە ئاراوە، ڕاگیرانی ئەو گفتوگۆگەلە بەهۆی شەهید بوونی 41 کەسی شیعە لە ئیعدامی 81 کەس لە یەک ڕۆژ بووە.

کۆمەڵگای ڕۆحانیەتی شۆڕشگێڕ جەختی هەیە کە حکومەت و هەرێمی کوردستان، نیازپاکی دراوسێیەتی خۆیان بسەلمێنن. ئەو نیازپاکییە ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە نوچەکەیان نەبێتە مۆڵگەی چالاکی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو وتیشی: ئاڵبەت کۆمەڵگای ڕۆحانیەتی شۆڕشگێڕ لە سپای پاسداران بۆ ئەو هەوڵە شۆڕشگێڕانە دەسخۆشی دەکات و پاڵپشتیی دەکات.

News Code 41336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha