AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٩ ٠٨:٥٣

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکرات:

داهاتەکانی سلێمانی لە بەغدا بۆ کڕینی دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح خەرج دەکرێت

داهاتەکانی سلێمانی لە بەغدا بۆ کڕینی دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح خەرج دەکرێت

یەکێک لە ئەندامانی رێبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: داهاتەکانی سلێمانی لە بەغدا بۆ کڕینی دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح سەرف دەکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەونی ئەندامی رێبەرایەتی پارتی لەم بارەوە بە باس نیوزی وت: دانیشتوانی سلێمانی دەبێ بزانن ئەوەی لە پارێزگاکەیاندا روو ئەدات، دزییەکی روون لە داهات و پارەکانی ئەوانە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە خەڵک ئیدی ئیزنی ئەو کارە نەدەن.

ئەو وتیشی: خەڵک سەبارەت بە گرانی نەوت و کێشە ئابوورییەکان پرسیارییان هەیە بەڵام وڵامی پرسیارەکانی ئەوان روونە و ئەوەیە کە سلێمانی داهاتەکانی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ناکات.

ناوبراو وتیشی: بەرهەم ساڵح سەرقاڵی کڕینی دەنگی نوێنەرانی پارلەمان بۆ خۆیە. ئەمە لە حاڵێک دایە هەولێر بە بەرپرس دەزانن.

News ID 41275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha