AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٦ ٠٨:١١

لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەت؛

رەییسی: ئۆکراین بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا

رەییسی: ئۆکراین بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێران خەڵکی ئۆکراینی قوربانیی سیاسەتی ئەمریکا زانی و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژی شەڕە و گەر شەڕ خێرا کۆتایی بێت بەرژەوەندی هەموو میلەتەکانی تێدایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە دانیشتنی لیژنەی دەوڵەتدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی پاسدار، وتی: سەربەرزی ئەمڕۆی وڵاتی ئێمە قەرزداری هێزە چەکدارەکان بە تایبەت پاسدارەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

ئەو وێڕای ئاماژە بە سەفەری وەزیرەکان و بەرپرسە دەوڵەتییەکان بۆ وڵاتە جۆربەجۆرەکان، وتیشی: ئەو بابەتانەی لەم سەفەرانەدا باسیان دەکرێت دەبێ بە جیدی شوێنگیری بکرێن بۆ ئەوەی میلەتەکان لە بەرژەوەندییەکانی کەڵک وەربگرن.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بۆ رەوتی دانوستانەکان کرد و ڕاشیگەیاند: وەزارەتی دەرەوە و تیمی دانوستانکار، هەوڵی خۆیان ئەدەن بەڵام دەوڵەت هیچ کارێکی خۆی بە دانوستانەکان و بەرجامەوە گرێ نەداوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی بۆ قەیرانی ئۆکراین کرد و وتی: خەڵکی ئۆکراینیش وەکوو خەڵکی ئەفغانستان، یەمەن و عێراق بوونەتە قوربانیی سیاسەتە شەیاتنییەکانی ئەمریکا.

ئایەتوڵا رەییسی روونی کردەوە: بە هەمان شێوە کە رێبەری مەزن رایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران دژی شەڕە و گەر شەڕ خێرا کۆتایی بێت بەرژەوەندی هەموو میلەتەکانی تێدایە.

News ID 41245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha