ڕۆمانی "ئەفسوون"ی سەلاحەدین دەمیرتاش بە زمانی کوردی سۆرانی چاپ و بڵاو کرایەوە

رۆمانی "ئەفسوون"ی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لایەن فەرهاد چۆمانییەوە بە زمانی کوردی سۆرانی چاپ و بڵاو بووەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆمانی "ئەفسوون"ی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لایەن فەرهاد چۆمانییەوە بە زمانی کوردی سۆرانی چاپ و بڵاو بووەوە. ڕێوڕەسمی واژۆی ئەم کتێبە لە کتێبخانەی ئاشتی هەولێر بەڕێوە چوو.

فەرهاد چۆمانی وەرگێڕی کتێبەکە دەڵێت: نووسینی کتێب لە زینداندا ئاسان نییە. دەمیرتاش هەوڵ ئەدات تاکوو لە زیندانیشدا دەست لە ئارمانجەکانی خۆی هەڵنەگرێت. ئەمە چوارەمین ڕۆمانی دەمیرتاشە کە لە زینداندا نووسراوە.

ئەو وتیشی: ئەفسوون ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتی بە ڕوانگەی عاشقانەیە کە چیرۆکی عەشقی دوو لاو دەگێڕێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە ٤ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندان دایە، تا ئێستا ٤ کتێبی سەحەر، دەوران، لەیلان و ئەفسوونی نووسیوە کە هەموویان بە شێوەیەک چیرۆکی ژیانی خەڵکی کورد لە کوردستانی تورکیا دەگێڕنەوە.

News Code 41237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha