دەوڵەتی ئێران هەوڵی جدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دیداری بەرپرسانی هەواڵدەری و چاپەمەنییەکان وتی: دەوڵەت پرسی پووچەڵ کردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە شێوەی چالاک شوێنگیری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی چوارشەممە لە لە دیداری بەرپرسانی هەواڵدەری و چاپەمەنییەکان وێڕای جەخت لەسەر بەردەوام بوونی دیدار و هاوکاری لەگەڵ مێدیاکان جەختی کرد لە دەوڵەت، پرسی پووچەڵ کردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە شێوەی چالاک شوێنگیری دەکرێت و هەوڵ دەدرێت کاریگەری هەوڵەکان، داهێنانەکان و شوێنگیرییەکانی دەوڵەت لە ژیانی خەڵک ببینرێت.

وەزیری دەرەوە هەروەها بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک ڕەوتی دانوستانە ناڤۆکییەکان لە ڤیەنای شی کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەمبەر ئەو قەیرانە و هەوڵ و شوێنگییەکانی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هاووڵاتییە ئێرانییەکان لە ئەو وڵاتەی شی کردەوە.

News Code 41212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =