بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە پەراوێزی ٥٨ەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی مۆنیخ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی هۆلەندا دیدار و وتووێژی کرد و داکۆکی کردە سەر پێویستیی نزیک بوونەوەی تاران و ئامستردام و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
ئەو سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانیش وتی: دەبێ لەم دانوستانەدا هەموو گەمارۆکانی دژی بەرجام هەڵوەشێنەوە و هێڵە سوورەکانی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان لە بەرچاو بگیردرێت.
ناوبراو هەروەها باسی دۆخی یەمەن و پێویستیی چارەسەر کردنی کێشەی ئەو وڵاتەی کرد.
ڕویکە هوکسترا وەزیری دەرەوەی هۆلەندا لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر هەوڵی ئێران و لایەنی دیکە بۆ رێککەوتن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەی هاوکاری دوو لایەنە لە گەڵ تارانی ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە