بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا پارێزگاری ئیلام وتی: پاش واژۆی ئەم ڕێککەوتننامە هەوڵ ئەدەین مۆڵەتی پێویست وەربگرین.
ئەو وتیشی: هیوادارین بە دامەزراندنی ئەم بازارچە هاوبەشە بینەری گەشەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی نێوان دوو وڵات بین.
موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالەی عێراقیش لەم دیدارەدا وتی: پێشتر لە گەڵ پارێزگاری پێشووی ئیلام لە سەر ئەم بابەتە ڕێک کەوتین کە بەداخەوە دەوڵەتی ناوەندی لە سەری ڕێک نەکەوت.
ئەو وتیشی: بە جیدی ڕێککەوتنی دەوڵەتی ناوەندی بۆ دامەزراندنی بازاڕچەی هاوبەش لە نێوان ئیلام و دیالە شوێنگیری دەکەین.
Your Comment