AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٢ ١٣:٠٩

رەییسی لە نوێژی هەینی تاران:

بە دروشمی "نە ڕۆژهەڵاتی، نە رۆژاوایی" پێبەندین

بە دروشمی "نە ڕۆژهەڵاتی، نە رۆژاوایی" پێبەندین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەکوو پێشوو بە دروشمی "نە ڕۆژهەڵاتی، نە رۆژاوایی" پێبەندە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە نوێژی هەینی ئەمڕۆ ٢٢ی ڕێبەندان وتی: ٢٢ی ڕێبەندان نیشاندەری دەسەڵاتی خودا و توانای خەڵکی ئێران بوو و هەمووانی سەرسام کرد کە چۆن میلەتێک بە پاڵپشتی خودا هاتنە مەیدان و حکوومەتێکی داگیرکەریان بەزاند.

ئەو وتیشی: ئەوەی کۆماری ئیسلامیدا هاواری بۆ دەکات ئازادی، ئەخلاق، ئاوەز و بەرانبەریە وئەم دروشمانە هێشتا زیندوون.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم سەرکەوتنە بە دەستی خەڵکی ئێران و بە پاڵپشتی خودا ڕووی دا و هەموو جیهانی مات کرد، داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەکوو پێشوو بە دروشمی "نە ڕۆژهەڵاتی، نە رۆژاوایی" پێبەندە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ڕوانین بۆ رۆژاوا و چاوەڕوانی کردنی بڕیاری ئەوان، وڵاتی تووشی کێشە کردووە. بەڵام ئێمە هیوامان بە خودا و خەڵکە و هەرگیز هیوامان بە نیویۆرک و ڤیەنا نییە.

سەرۆک کۆمار داکۆکی کرد: دروشمەکانی ڕۆژانی یەکەمی سەرکەوتنی شۆڕش کۆن نەبوون و هەمیشە دەبێ ئەو دروشمانەی کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە سەر زاری خەڵک بوو، درێژەی هەبێت.

ئەو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بایەخەکانی نیزامی ئیسلامی ناگۆڕن و هەروا دەمێننەوە، وتی: خەڵک ئێرن لە هەموو شوێنێکی جیهان شانازی بەم شۆڕشەوە دەکەن.

News ID 41031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha